بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٣ ملیۆن و ٦٩١ هەزار و ٦٦٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٤٧ ملیۆن و ٧٠١ هەزار و ٦٦٦ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٥ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٦٨ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار و ١٦٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٩ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٠ هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا مامەڵەی پێوەدەکرا.