بانکی ناوەندی زیاتر لە ١ ملیار دۆلاری فرۆشتووە

بانکی ناوەندی عێراق لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ١ ملیار و ٨٨ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە. 

بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بڕی ١ ملیار  و ٨٨ ملیۆن و ٣٢١ هەزار و ٤٧٤ دۆلاری فرۆشتووە کە ٩٩١ ملیۆن و ١٤١ هەزار و ٤٧٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە، بەڵام بڕی ٩٧ ملیۆن و ١٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە. 

بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی دووشەممەدا بووە کە ٢٧٥ ملیۆن و ٦٦٥ هەزار و ٩١٢ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشیش ڕۆژی سێشەممە بووە کە ٢٦٨ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار و ١٦٤ دۆلار بووە.



PM:03:21:13/07/2024