رۆژ بەرۆژ لەبەر بێ هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی هەرێم مەترسییەکان لەسەر دەستوەردان لە هەرێم لە زیادبووندایەو داوا دەکرێت سوپای عێراق بێتە هەرێم بۆ رووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا کە نزیکە لە ٧٠٪ دهۆک داگیر بکات.
جەواد یەساری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە " پاراستنی خاکی عێراق پێویستی بە چوونە ناوەوەی سوپای عێراق هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ ڕاگرتنی فراوانبوونی سوپای تورکیا."
لە درێژەی لێدوانەکەیدفا ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت" پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی عێراقدا پێشینەیەکی مەترسیدارە و پێویستە حکومەتی عێراق هەڵوێستی هەبێت".
یەساری جەختدەکاتەوە، پێویستە یەکە سەربازییەکان بچنە ناو هەرێمی کوردستانەوە و کاریگەریی خۆیان لە هەرێمی کوردستان فراوانتر بکەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە پێشێلکارییەکانی تورکیا بگرن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو دەنگانەش کەمنین لەنێو سەرکردە عێراقییەکان داوا دەکەن حەشدی شەعبی بهێنرێتە کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی سووپا تورکیا.