قاسم ئەلئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی عێراق لە سلێمانییەو لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی کۆدەبێتەوە، ئەمەش دوای سەردانەکەی بوو بۆ هەولێر و کۆبوونەوە لەگەڵ بەپرسانی پارتی.
سەردانی ئەلئەعرەجی بە مەبەستی یەکخستنی هەڵوێستی هەرێم و بەغدایە لەسەر لەشکرکێشی تورکیا، ئەم هاتنەش دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق دێت کە رۆژی ١٠ تەموز بە سەرپەرشتی سودانی سازکراو بڕیاردرا هەڵوێستەکان یەک بخرێن بەرامبەر لەشکرکێشی تورکیا.
هەڵوێستی حکومەتی ناوەندی تا ئەندازەیەک کە راگەیەندراوە جیاوازە لە هەڵوێستی پارتی بە پلەی یەکەم و، دواتر یەکێتی.
پارتی مەترسی هاتنی حەشدی شەعبی بۆ سەر سنوری تورکیا هەیە، هاوکات هەوڵێک هەیە لەنێو پەرلەمانی عێراق بۆ هێنانی سووپای عێراق بۆ بەرگرتن لەو هێرشەو نەهێشتنی هێزەکانی پەکەکە لەو ناوچانە.
هەڵوێستی گرووپە چەکدارە شیعەکانی نزیک ئێران بە راشکاوانە دژی ئەم لە شکركێشەیەی تورکیان.
وەک ئەردۆغان و وەزیری بەرگریەکەی رایانگەیاندووە لە شکرکێشی تورکیا تا مانگی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت و ئامانجیش لێی داگیرکردنی چیای گارەیە، کە ئەگەر تورکیا ئەم پلانە سەربازییەی بۆ بچێتە سەر حکومەتی هەرێم ٧٢٪ دەسەڵاتەکانی لە پارێزگای دهۆک لە دەستدەدات.