ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی وەرزی نوێی یاسادانانی بڵاوکردەوە کە چوار بڕگەی سەرەکی لە خۆدەگرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، كاتژمێر (١:٠٠)ی دواینیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٤ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره (١) وه‌رزی نوێی یاسادانانی په‌رله‌مان بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کارنامەکەدا چوار بڕگە لە خۆدەگرێت کە بڕگه‌یه‌كیشیان په‌یوه‌سته به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای داموده‌زگای شه‌هیدان.
لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای په‌سه‌ندكردنی كۆماری عێراق دەکرێت، بە مەبەستی رێكکه‌وتنی خزمه‌تگوزاری ئاسمانی نێوان هەردوو حكومه‌تی فیدراڵ و ئازه‌ربایجان.
هه‌روه‌ها لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای
ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق ده‌كرێت.
له بڕگه‌ی چواره‌میشدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای پاسپۆرتی گه‌شتكردن ده‌كرێت.