بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ١٢ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٦٨ ملیۆن و ٩٦ هەزار و ٣٨٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٥٥ ملیۆن و ٥٤٦ هەزار و ٣٨٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٢ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.