بانکی ناوەندی عێراق ئاستی فرۆشتنی دۆلاری لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە ١ ملیار و ٩١ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە.
بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بڕی ١ ملیار و ٩١ ملیۆن و ١٧٣ هەزار و ٦٤٢ دۆلاری فرۆشتووە.
بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی پێنج شەممەدا بووە کە ٢٧٦ ملیۆن و ٦٦٩ هەزار و ٥٢٠ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشیش ڕۆژی سێشەممە بووە کە ٢٦٨ ملیۆن و ٩٦ هەزار و ٨٣٤ دۆلار بووە.