ئاگر لەماڵێك كەوتەوە و ژنێك گیانی لەدەستدا

لە ناحیەی دینارتە ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و بەهۆیەوە ژنێك گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرێتی بەرگری شارستانی ئاکرێ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک لە سەنتەری ناحیەی دینارتە، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن.

ڕاشیگەیاندووەن بەھۆی ڕووداوەکەوە ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ بە ناوی (ب . م . ع) گیانی لەدەستداوە و سێ منداڵ ڕزگار کران.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تائێستا ھۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە نازانرێت و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.



PM:06:15:20/07/2024