پڕۆژه‌ی هێلی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای عێراق _ توركیا كرایەوە

وەزارەتی کارەبای عێراق لەگەڵ تورکیا رێککەوتنێکی دووقۆڵییان لە پێناو دابینکردنی ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ عێراق وەک قۆناغی یەکەم بۆ تۆڕی نیشتمانی، واژۆکرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق  پڕۆژه‌ی هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای عێراق_ توركیای كه‌ له‌ توركیاوه‌ ٣٠٠ مێگاوات كاره‌با ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ین و كه‌ركوك، کردەوە.

ساڵی ٢٠٢٢، وەزارەتی کارەبای عێراق واژۆکردنی رێککەوتنێکی دووقۆڵی ، لە پێناو دابینکردنی ٣٠٠ مێگاوات کارەبایە بۆ عێراق وەک قۆناغی یەکەم بۆ تۆڕی نیشتمانی، لە رێگەی هێڵی پەیوەندیی کارەبایی (جەزرە – موسڵ/ ٤٠٠ کیلۆڤۆڵتەوە)، بۆ پەیوەندیی کارەبا لەگەڵ وەزارەتی وزەی تورکیا راگەیاند بۆ ئەوەی وزەی زیاتر بۆ سیستمی نیشتمانی دابینبکات، ئەمەش دوای گفتوگۆیەکی دوورودرێژ و رەزامەندی یەکێتیی ئەوروپا.

بە پێی راگەیەنراوەکەی نووسینگەی سودانی هێڵی پەیوەندیی کارەبایی عێراق – تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە راگیرابوو، ئەمە یەکەمجارە عێراق پەیوەندییەکی نێودەوڵەتی لەگەڵ تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا دروستبکات.




AM:11:03:21/07/2024