یەکێک لە مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا کە ناسناوی 'ئهبو هبه'ـی هەبووە، و دانی بە بوونی گۆڕستانێکدا ناوە لە فەلوجە کە تەرمی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان و هاوڵاتییانی مهدهنی تیادایه کە دەستگیر کراون و بەشداریی كردوه لە کوشتنیان.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بە زانیاریی وردی هەواڵگری و بەدواداچوونی مەیدانی کە چەند مانگێکی خایەندووە، توانیویانە یەکێک لە مەترسیدارترین سەرکردەی داعش کە ناسناوی 'ئهبو هبه'ـی هەبووە و بە ماددەی ٤ـی تیرۆر داواکرابوو دەستگیرکرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوەی قووڵ لەگەڵیدا، دانی بەوەداناوە کە لە ریزەکانی داعشدا بووە لە فەللوجە و وەک بەرپرسی ئەمنی بۆ دەوڵەت کاری کردوە.
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەشڵێت" سەرکردەکەی داعش لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە بوونی گۆڕستانێکدا ناوە لە فەلوجە کە تەرمی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان و هاوڵاتییانی مهدهنی تیادایه کە دەستگیر کراون و بەشداریی كردوه لە کوشتنیان، پاشماوەی سێ لەو قوربانییانە لە گۆڕستانەکە دۆزراونەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ ئەوەی تهواوی تهرمهكان دهبهێنرێن".