بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٤ ملیۆن و ٩٨٣ هەزار و ٩٠٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٦٨ ملیۆن و ١٨٣ هەزار و ٩٠٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٦ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق ئاستی فرۆشتنی دۆلاری لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە ١ ملیار و ٩١ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٩ هەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.