پەرلەمانی عێراق: سزادانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە هیچ بەهانەیەکی نییە
لیژنەی گواستنەوەی پەرلەمانی عێراق کە بە مەیدانی سەردانی فڕۆکەخانەی سلێمانیان کرد، رایانگەیاند، سزادانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە لایەن تورکیا هیچ بەهانەیەکی نییە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا زهرە ئەلبەجاری سەرۆکی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیەکان لە بینایەی پەرلەمانی عێراق راگەیاندنێکی تایبەتی لەسەر هەڵسەنگاندنی لیژنەکەیان کە سەردانی فڕۆکەخانەی سلێمانیان کردبوو بۆ هەڵسەنگاندنی کاری فڕۆکەخانەکەو سزادانی تورکیا راگەیاندو ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەتای مانگی تەموز ئەوان بە هەموو ئەندامانی لیژنەکەیانەوە سەردانی فڕۆکەخانەی سلێمانی کردووەو ئەو فڕۆکەخانە یەکێکە لە فڕۆکەخانە نێو دەوڵەتییەکانی عێراق و هیچ کێشەیەکی یاسایی و ئەمنی و ئابوری نییەو، سزادانی تورکیا بۆ سەر ئەو فڕۆکەخانەیە " بێ بەهانەتە ".
هەروەها لەو کۆنگرەیەدا ئەوەشی خستەڕوو کە رێگانەدان بە گەشتەکان لە تورکیاوەو داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕوو فڕۆکەخانەکەدا لەلایەن تورکیای دراوسێەوە زەرەری گەورەی بە هاوڵاتیان و ئابوری شارەکە گەیاندووە.
لە کۆنگرە رۆژنامەگەریەکەدا داوا لە لیژنە پەیوەندیدارەکان، لەوانەی لیژنەی ئەمن و بەرگری و لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەو حکومەت کە کاربکەن بۆ هەڵگرتنی ئەو سزایانە.
دەقی کۆنگرەکە ببینە..
PM:05:05:21/07/2024