بانکی ناوەندی عێراق سزای دارایی بەسەر ژمارەیەک بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراودا دەسەپێنێت بە بڕی ٤٣ ملیار دینار.
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند" ئەو غەرامەی کە بەسەر بانکەکان و دامەزراوە غەیرە بانکییەکان (کۆمپانیا ئاڵوگۆڕەکان)دا سەپێندراوە، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٣ ملیار دیناری عێراقی بووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سزایانەی لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا بەسەر ئەو بانک و کۆمپانیا داراییانە سەپێندراون کە لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، بڕی ٤٣ ملیار و ٤٦٥ ملیۆن و ٥٣٢ هەزار و ٩٣١ دینار بووە.
بانکی ناوەندی دەشڵێت" غهرامهكردنهكان ١٠٢ سزای كارگێڕی بۆ ئهو بانكانه و دامهزراوه غهیره بانكییهكان له خۆدهگرێت كه له نێوان هۆشداری و ئاگاداركردنهوه و ماوه پێداندا دابهشكراون".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بانکی ناوەندی ئاماژەی بە ناوی ئەو بانکانە نەکردووە کە غەرامە و سزای کارگێڕییان بەسەردا سەپێنراوە.