بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢٧٩ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو.
ئەمڕۆ دووشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٩ ملیۆن و ٨٨١ هەزار و ٩٣٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٦٦ ملیۆن و ٥١١ هەزار و ٩٣٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.