بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە بەروارد بە دوێنێ بڕێکی کەمتر دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٨٣ ملیۆن و ٦٩ هەزار و ٦٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٧٨ ملیۆن و ١٦٩ هەزار و ٦٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٨ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٧٩ ملیۆن و ٨٨١ هەزار و ٩٣٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٥٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.