بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە بەروارد بە دوێنێ بڕێکی کەمتر دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٤ ملیۆن و ٦٣٧ هەزار و ٩١٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٦٧ ملیۆن و ٥٨٧ هەزار و ٩١٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٧ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٨٣ ملیۆن و ٦٩ هەزار و ٦٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٨ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.