ئەنجومەنی دەولە گۆڕانکارییەکانی قەزاکانی شەنگالو مەخموری بە یاسایی ناوزەد کرد
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە ئەنجومەنی دەولە بۆ دەستەی هەماهەنگی پارێزگاکانی عێراقی ناردووە لەبارەی هەڵبژاردنی ئەم دوایەی قائیمقامەکانی شەنگال و مەخمورەوە، هەڵبژاردنەکە بە پەسەندی دەزانێت، بەمەش ئەو سکاڵاو گوشارەی پارتی لەو بارەیەوە لە بەغدای کرد تا ئێستا سودی نەبووە.
بەپیی ئەو بەڵگەنامەیە کە واژووی کەریم خەمیس خەسباکی پێوەیە کە سەرۆکی ئەنجومەنی دەولەیە ئەو هەڵبژاردنەی پارێزگای موسڵ پەسەند دەکات کە پارتی بە نایاسایی زانی و فشاری کردو بە فەرمانی سودانی راگیراو، دواتریس موحسین مەندەلاویش سەرۆکی پەرلەمان بە وەکالەت دژی ئەو هەڵبژاردنە وەستایەوە.
بەڵگەنامەکە کە میدیای عێراقی ( العهد ) بڵاویکردۆتەوە رێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٢٣ ی پێوەیە.
گەر ئەم بریارە کێشەی بۆ دروستنەکرێت ، پارتی لە قائیمقامیەتی شەنگال و مەخمور هیچ پۆستیکی دەستناکەوێت.
PM:08:47:25/07/2024