له‌باره‌ی هێرشەکەی سەر بنکەی سه‌ربازی عەین ئەسەد زانیاری نوێ ڕاگەیەندرا

شەوی ڕابردوو بە چوار مووشەک بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا نیشتەجێن بە ئامانج گیرا. 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە" شەوی ڕابردوو بە چوار موشەکی جۆری کاتیۆشا بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردومانکرا، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو موشەک لەناو بنکەکە کەوتونەتە خوارەوە و دوو موشەکەکەی دیکەش لە دەوروبەری کەوتونەتە خوارەوە. 

بنکەی سەربازی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق کە هێزەکانی ئەمەریکای تێدا نیشتەجێن، لە ماوەکانی ڕابردووشدا چەندین جار رووبەڕووی هێرش بووەتەوە. 



AM:11:32:26/07/2024