عێراق.. لە ٦ مانگی رابردوو زیاتر لە ٣٦ هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە

لە ٦ مانگی رابردوودا بۆ ساڵی ٢٠٢٤(١٥٧ هەزار و ٨٧٢) حاڵەتی هاوسەرگیری لە عێراق تۆمارکراوە %٧٤ی جیابوونەوەكان لەدەرەوەی دادگاكان بووە، هەروەها (٣٦ هەزار و ٩٨١) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئامارەکانی لە ٦ مانگی رابردوودا بۆ ساڵی ٢٠٢٤  لەسەر ئاستی (١٥) پارێزگاکەی عێراق، تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) بڵاوی کردوونەتەوە، بە گوێرەی ئامارەکان " لە نیوەی یەکەمی ساڵی (٢٠٢٤)دا ئامارەکان دەگاتە (١٥٧ هەزار و ٨٧٢) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، کە (١٤٠ هەزار و ٣٩١) گرێبەستیان بە ڕێژەی (٨٩%) لە دادگاکان و (١٧ هەزار و ٣٩١) حاڵەتیان بە ڕێژەی (١١%) لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون."

لە ئامارەکاندا هاتووە کە "  (٣٦ هەزار و ٩٨١) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە. (٧٤%)ی جیابوونەوەکان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلاکراونەتەوە، کە (٢٧ هەزار و ٣١٥) کۆی حاڵەتەکان بوە، و  تەنها (٢٦%)ی جیابوونەوەکان بە بڕیاری دادگا یەکلاکراونەتەوە کە ژمارەیان (٩ هەزار و ٦٦٦) کەیس بووە".

بە گوێرەی ئەو ئامارانە دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ هەر لە پارێزگای بەغداد، بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە.

هەروەها دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای موسەننا لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و کەمترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە.    




PM:06:00:26/07/2024