جارێکی تر بنکەی هێزە ئەمەریکییەکان لە عەین ئەسەد کرایە ئامانج

میلیشیا ئێرانییەکان ئەمڕۆش هەینی ٢٦ ی تەموز جارێکی تر بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە عەین ئەسەد کرایە ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە ئەمڕۆ هەینی چوار مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کراوە.

رۆیتەرز دەڵێت" هێرشەکە زیانی گیانی بە داوەوە نەبووە، مووشەکەکان لە نزیک بنکە سەربازییەکە کەوتوونەتە خوارەوە و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ئەم هێرشانە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بەئێرانەوە لە عێراق ئەنجام دەدرێن.




PM:10:20:26/07/2024