بانکی ناوەندی عێراق ئاستی فرۆشی دۆلاری لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە ١ ملیار و ٢٣٧ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە.
بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بڕی ١ ملیار و ٢٣٧ ملیۆن و ٤٩ دۆلاری فرۆشتووە کە ١ ملیار و ٣٤٥ ملیۆن و ٩٣٧ هەزار و ٤٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە، بەڵام بڕی ٤١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە.
بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی سێشەممەدا بووە کە ٢٨٣ ملیۆن و ٦٩ هەزار و ٦٨ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشیش ڕۆژی چوارشەممە بووە کە ٢٧٤ ملیۆن و ٦٣٧ هەزار و ٩١٢ دۆلار بووە.