لە پارێزگای نەجەف گەنجێک، باوک و خوشکی خۆی کوشت و لە ئیستادا تۆمەتبار دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٤ پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌ف رایگەیاند" تیمێكی لێكۆڵینه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگا پێكهێنرا، له رووداوه‌كه‌دا سێ كه‌س لە خانه‌واده‌یه‌ك( باوک ، خوشک ، و برایەک) كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه، بكوژه‌كه‌ش كوڕی گه‌وره‌ی خانه‌واده‌كه‌یه''.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە كێشه‌كه، بۆ ناكۆكییه‌كی خێزانی له‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه، و تۆمه‌تباره‌كه‌ش ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی پاڵنه‌ره راسته‌قینه‌كانی تاوانه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ژماره‌ی تاوانه‌كان زیادیان كردووه، و كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به گشتیی و كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌جه‌فی هه‌بووه، هاوكات زۆرینه‌ی پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌م رووداوانه‌ش بۆ دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایەتیی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.