ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ ی تەموز، دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە سکاڵاکەی سروە عەبدولواحید ( سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ) لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سکاڵاکەیدا داوای کردووە” حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە، ئەگەر هاتوو سێ مانگی دیکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدرێت".
وەک راگەیەندرا، دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی رەتکردەوە، لەبەرئەوەی بابەتی سکاڵاکە لە پسپۆڕیی دادگاکەدا نییە.
بەبریاری سەرۆکی هەرێم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەوتۆتە ٢٠ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ٢٠٢٤.