سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستی نەینەوا ڕایدەگەیەنێت" بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی حاڵەتێکی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوونی تۆمارکردووە".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند" بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا حاڵەتێکی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوونی تۆمارکردووە کە گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵە و خەڵکی قەزای ئەیادیە لە رۆژئاوای موسڵ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ئەو گەنجە لە نەخۆشخانەی شیفا لە موسڵ لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
جەختیشیکردەوە، چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە ئەنجامی تاقیگە پشتڕاست بکرێتەوە لەلایەن تەندروستی گشتی بەغداوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی تووشبوونەکە یان نەبوونی.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گەنجەی گومانی تووشبوونی لێدەکرێت، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئاژەڵێکی سەربڕیوە کە پێدەچێت تووشی ڤایرۆسەکە بووبێت.
باسی لەوەشکرد، بێجگه لەو گەنجە گومانلێکراوه، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ١٢ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە نەینەوا تۆمارکراون کە له نێویاندا دوو حاڵەتیان گیانیان لەدەستداوە.