ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٤ وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە کۆی گشتی هەناردەی نەوتی بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوکردەوە کە بڕەکەی زیاتر لە ١٠٢ ملیۆن ٣١٤ هەزار بووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیای سۆمۆ، بڕی هەناردەكردنی نەوت لە مانگی حوزەیراندا ١٠٢ ملیۆن و ٣١٤ هەزار و ٥٤٨ بەرمیل بووە كە لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی گشتی بڕی نەوتی فرۆشراو لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی ڕابردوودا ١٠٢ ملیۆن و ١١ هەزار و ٩٢٨ بەرمیل بووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕی ٣٠٢ هەزار و ٦٢٠ بەرمیل نەوت بە ئوردن فرۆشراوە.
کۆمپانیای سۆمۆ لە ڕاگەیەندراوەکەدا بڕی داهاتی نەوتی فرۆشراوی بۆ مانگی ڕابردوو ئاشکرا نەکردووە.