بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە بەروارد بە دوێنێ بڕێکی کەمتر دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە بانکى ناوەندى بڵاویکردەوە، بڕى ٢٦٥ ملیۆن و ٧٧٣ هەزار و ٤٤٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٣ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بەشێوەى کاش فرۆشراوە و ٢٦٢ ملیۆن و ٢٢٣ هەزار و ٤٤٣ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.