"وردبینی لە لیستی مووچە و داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم تەواو بووە"

دیوانی چاودێری دارایی عێراق  ئاشکرای کرد کە وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەواوە بووە.

عەممار سوبحی مەشهەدانی، سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و داهاتی نەوتی و نانەوتی تەواو بووە.

ڕاشیگەیاندووە" دیوانی چاودێری بەسەر ئەو ئاستەنگانەدا زاڵ بوو، کە لە ڕێگەی وردبینیکردنی مووچەوە وەستابوون دوای ئەوەی بە تاک وردبینی کرا، وردبینی داتای داهات و خەرجییەکان و دەرکردنی ئەنجامەکان و ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لێی".

ئاماژەی بەوەشكردووە، خەرجییەکان و داهاتەکان وردبینی کران، هەروەها ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە داهاتی نەوت و نانەوتی دوای پێدانی داتا لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێمی کوردستان دەرکراوە.

عەممار سوبحی مەشهەدانی وتیشی" هەندێک زانیاری لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بە شێوەیەکی زۆر ورد نەگەیشتنە دیوانی چاودێری دارایی بۆ ئەوەی بگاتە ئەنجامێکی ورد، کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بتوانن پشتی پێ ببەستن".

جەختیشی كردەوە، ئەنجامی وردبینییەكە بە ڕاپۆرتێك بەرزدەكەنەوە بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق.




AM:12:04:31/07/2024