حزبوڵا: لە کویتەوە ئەمەریکا هێرشی کردۆتەوە سەر حەشدی شەعبی


حزبوڵای عێراقی هۆشداری دەدات بە کوەیت و دەڵێت" ئەمەریکاوە لە وێوە هێرشیان کردۆتە سەر گرووپێکمان کە راهێنان لەسەر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان کردووە".

لە راگەیاندنێکدا بەرامبەر ئەو هێرشەی شەوی رابردوو ئەمەریکا کردیە سەر بنەکەیەکی حزبوڵا لە جەرف سەخەر لە شاری بابل و چوار چەکداری لێ کوژرا، ئەو حزبە ئەمڕۆ چوار شەممە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو هەڕەشە لە کوەیت و ئەمەریکا دەکات. 

لەو راگەیاندنەدا هاتووە" ئەمریکای دوژمن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی دەستدرێژییەکی خیانەتکارانەی لە بنکەی عەلی ئەلسالم لە کوێتەوە کردە سەر گرووپێکی ئێمە کە پسپۆڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانبوون و راهێنانیان دەکرد بۆ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کاراییان بۆ چاودێریکردنی رێگاکانی سنووری شاری کەربەلای پیرۆز کە بەمەبەستی بەشداریکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ پاراستنی سەردانیکەرانی ساڵیادی چلەی ئیمام حسێن".

حزبوڵا لە راگەیاندنەکەیدا دەڵێت " لە کاتێکدا ئێمە هێزی داگیرکەری ئەمریکا بە تەواوی بەرپرسیار دەزانین لە تاوانی ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەکانمان، هۆشداری دەدەینە دەسەڵاتدارانی کوەیت کە چیتر خاکەکەیان نەکەنە سەکۆیەک بۆ فڕۆکەکانی ئەمەریکا تا تاوانی کووشتن دژی رۆڵەکانمان ئەنجامبدرێت".  

هەروەها حزبوڵا داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکات کە هەموو کارێک بکات بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی هێزی داگیرکەر، هاوکات داوا لە گەلیش دەکەین هەڵوێستێکی ڕوونیان هەبێت کە کار بۆ دەرپەڕاندنی ئەمریکییەکان لەو وڵاتە بکەن.

حزبەڵا هەڕەشە دەکات و ئاماژە بەوە دەکات هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکانی مقاوەمەی ئیسلامی عیراق دەکات تا دا بڕیاری گونجاو بدەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئەمەریکا.




PM:01:23:31/07/2024