بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، بەرز کردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی ئاب ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٨٤ ملیۆن و ٤٨٩ هەزار و ١٨٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٧٠ ملیۆن و ٤٣٩ هەزار و ١٨٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی سێشەممە بانکی ناوەندی بڵاویکردەوە، بڕی ٢٦٥ ملیۆن و ٧٧٣ هەزار و ٤٤٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٣ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە و ٢٦٢ ملیۆن و ٢٢٣ هەزار و ٤٤٣ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٩ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.