سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی ئابی ٢٠٢٤ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لەسەر دۆسیەی "دزی سەدە" ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە بردنی نزیکەی دوو ترلیۆن دینار.
دادوەر حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دوای ئەوەی قاسم محەمەد بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای (حوتل ئەحدەب) ڕووی لە تورکیا کردبوو، توانرا لە هەرێمی کوردستانەوە وەربگیرێتەوە کە یەکێکە لە تۆمەتبارانی دزی سەدە".
وتیشی" محەمەد قاسم لە دۆسیەی دزی سەدەدا تۆمەتبارە بە دزینی (٩٨٨) ملیار دینار".
ڕاشیگەیاند" تۆمەتبارێکی دیکەش بە ناوی محەمەد فەلاح بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای (ئەلقانت) دەستگیرکراوە کە تۆۆۆماتبارە لە دزینی زیاتر لە ١ تریلیۆن دینار".
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە گەندەڵکاران هەوڵی شاردنەوەی بدەن، بەڵام ئەوان ناتوانن ئەو کارە بکە، ئەم بابەتەش ڕۆژانە یان هەفتانە لە لایەن سەرۆک وەزیران و دەستەی دەستپاکییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢١ تا مانگی ئابی ٢٠٢٢ دۆسیەی دیار نەمانی ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لە داهاتی باجی عێراق ئەنجامدراوە بە "دزی سەدە" ناسراوە.