دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی دەکات کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو، زیادبوونی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای دەبێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، دەستەی كەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" سبەینێ هەینی كەش و هەوا ئاسایی دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خۆڵبارین لە هەندێك شوێن، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: زۆرترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ، هەینی، لە بەغدا و كەربەلا و بابل و واست ٤٥ و كەركوك و سەڵاحەدین و ئەنبار و دیالە ٤٤ پلە و دهۆك و سلێمانی ٤٠ و نەجەف و دیوانیە و موسەننا و بەسرە ٤٦ پلە.
لە بارەی شەممەوە کەشناس ئاماژە بەوە دەکات کە رۆژی شەممە كەش و هەوا ئاسایی دەبێت لەگەڵ خۆڵبارینێكی كەم، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.