پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند كه له ڕێگه‌ی "گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستیه‌وه خوشکەکەی خۆی کوشتووە".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئەمڕۆ هەینی ٢ی ئابی ٢٠٢٤ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" له‌گەڵ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا تۆمه‌تبارێك لە شاری موسڵ ده‌ستگیرکرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوای ئاشكرابونی كوشتنی ژنێكی خێزاندار دێت کە ماوه‌ی ١٥ كاتژمێر بوو ئه‌نجامدرابوو.
ئەوەشی خستەڕوو، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت كه دەستگیرکراوەکە برای ژنەکە بووە و بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بە گۆچانەکەی دەستی لێیداوە و برینداریکردووە، بەڵام دوای ئەوەی ئامادەنەبووە ڕەوانەی نەخۆشخانەی بکات بەهۆی سەختی برینەکەی خوشكه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، تۆمه‌تباره‌كه دوای ڕووداوەکە تەرمی خوشکەکەی بردۆتە گۆڕستانی مه‌ئمون له موسڵ شاردویه‌تیه‌وه، له ئێستاشدا دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و به‌پێی مادده‌ی ٤٠٦ی یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه.