بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ملیارێک دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستۆتە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بۆ ئەو پێنج ڕۆژەی کە زیادکردنەکەی تێدا کردووە، بڕی ١ ملیار و ٣٦٨ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار و ٧٨٢ دۆلاری فرۆشتووە.
بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی پێنج شەممە بووە کە ٢٨٤ ملیۆن و ٤٨٩ هەزار و ١٨٧ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشیش ڕۆژی سێشەممە بووە کە ٢٦٥ ملیۆن و ٧٧٣ هەزار و ٤٤٣ دۆلار بووە.
هەروەها فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ١ ملیار و ٣٢٠ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار و ٧٨٢ دۆلار بووە، بەڵام بڕی ٤٨ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە.