وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی شەش مانگی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ٦١٨ ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە".
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا ٦١٨ ملیۆن و ٤٤ هەزار و ٤٤٥ بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ئامارەکەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو، مانگانە بڕی ١٠٣ ملیۆن و ٧ هەزار و ٤٠٧ بەرمیل بووە، لە ئاستی ڕۆژانەشدا ٣ ملیۆن و ٤٣٣ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ٦١١ ملیۆن و ٩٥٢ هەزار و ١١٧ بەرمیل نەوت لە بەندەری بەسرە و ناوچەکانی ناوەڕاست بووە، ٣ ملیۆن و ٩٩٩ هەزار و ٤١٧ بەرمیل نەوتیش هەناردەی کێڵگەی گەیارە کراوە، هەروەها ٢ ملیۆن و ١١٣ هەزار و ١١١ بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن کراوە، تێکڕای داهاتەکەشیان نزیکەی ٤٠٩ ملیۆن و ٦٩٠ هەزار دۆلار بووە.
باسی لەوەشکردووە، هەر لەو شەش مانگەدا بە تێکڕا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لەسەروو ٨٠ دۆلارەوە فرۆشراوە.