بانکی ناوەندی عێراق لە بەڵگەنامەیەکی فەرمیدا، سەپاندنی سەرپەرشتیارێکی بۆ بانکی ئیسلامی زەین عێراق دیاریکرد.
بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، بڕیارەکەی بانکی ناوەندی لە ئەنجامی "کارە نادروستەکان و ئەدای ناڕازی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بانکەکەوە دێت" کە هەڕەشە لە سەربەخۆی سیستەمی بانکی عێراق دەکات.
لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە" بڕیارەکەی دەستەی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی ژمارە ١٦٥ی ساڵی ٢٠٢٤ بەپێی بڕگەکانی ماددەی ٥٩ی یاسای بانکی عێراقی ژمارە ٩٤ی ساڵی ٢٠٠٤ دەرچووە".
هەر لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، جەلال عەبدوڵڵا سەلمان وەک سەرپەرشتیاری بانکەکە دەستنیشانکراوە، بەپێی بڕگەکانی ماددەی ٦٠ی هەمان یاسا، و بەپێی ئەم بڕیارە دەسەڵاتی دیاریکراوی پێدەدرێت.