کەمێک پێش ئێستا لە نزیک بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا نیشتەجێن دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستران.
ئەمشەو دووشەممە ٥ی ئابی ٢٠٢٤ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" لە نزیک بنکەی سەربازی عەین ئەسەد دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستران".
هەروەها میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکەن، بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکا و ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی تێدایە بە پێنج مووشەک کرایە ئامانج.
دەشڵێن" ئەو مووشەکانە لە دەوروبەری بنکەی عەین ئەسەد کەوتوونەتە خوارەوە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان بە دوای شوێنی هەڵدانی مووشەکەکاندا دەگەڕێن".
تائێستا زیانەکانی هێرشەکە نەزاندراوە و هیچ لایەنێکیش بەشێوەیەکی فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.
بنکەی سەربازی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق، هێزەکانی ئەمەریکای تێدا نیشتەجێن، لە ماوەکانی ڕابردووشدا چەندین جار رووبەڕووی هێرش بووەتەوە.