بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ١٤ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٨٣ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٨٨٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٦٨ ملیۆن و ٣٧٤ هەزار و ٨٨٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٨٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.