فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" زانیاری گرنگمان دەستکەوتووە لەسەر ئەنجامدەرانی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٤ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" ئێوارەی دوێنێ هێرشێک بۆسەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامدراوە کە لە هەندێکیاندا ژمارەیەک ڕاوێژکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە بە دوو موشه‌ك ئەنجامدراوە، له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كیای بارهه‌ڵگر) له قه‌زای حه‌دیسه‌وه بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانكرد به رێوشوێنی پێویست و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گرت كه هه‌شت مووشه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ربوو و ئاماده‌كرابوون بۆ هه‌ڵدان، له ژێر كۆنترۆڵدا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پرۆسێسی ئه‌ندازیارییه‌وه هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه.
ڕاشیگەیاندووە" هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی کاری هەواڵگری و ئەمنییەوە، زانیاری گرنگیان لەسەر ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە دەستکەوتووە، و لە ئێستادا بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بدرێنە دادگا، له هه‌مان چوارچێوه‌دا لایه‌نه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان به‌رپرسیارن له ڕووداوەکە و نزیكبونه‌وه‌ی، له‌وانه‌ش فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ره‌كان، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق، قبوڵ ناکەین خاکی عێراق گۆڕەپانێک بێت بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان".