بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٤ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٧٤٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٦١ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار و ٧٤٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٨٣ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٨٨٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٤ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٩٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.