وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەڵیت" لەسەرەتا ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، سزای لەسێدارەدان بۆ ١٤٠ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەکراوە".
عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە سەرەتا ساڵی ڕابردووە تا ئێستا، سزای لەسێدارەدان بۆ ١٤٠ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەکراوە".
عەمید میقداد میری ئاماژەی بەوەکرد، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، ھەروەھا ٥٠٠ بازرگانی دیکەی ماددەی ھۆشبەر بە زیندانیکردنی ھەتا ھەتایی سزا دراون.
ڕاشیگەیاند" کە لە شەش مانگی ئەمساڵدا، ٩٦ کەس بە تۆمەتی سەختەکار و قاچاخچێتی دراو لە عێراق، دەستگیرکراون".