بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، بەرز کردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٦٩ ملیۆن و ٤٠٦ هەزار و ٢٧٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٥ ملیۆن و ٨٥٦ هەزار و ٢٧٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٣ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٤ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٧٤٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٦١ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار و ٧٤٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٥٠ هەزار و ٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.