بە تۆمەتی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا نیشتەجێن، فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی و سێ کەسی دیکەش دەستگیرکران.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٤ میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە" عاید عهتوڵا جخێفی فهرماندهی فهوجی ههواڵگری حهشدی شەعبی، به تۆمهتی تێوەگلان و ئاگاداربوون لە هێرشەکەی سهر بنكهی سهربازی عهین ئهسهد دهستگیر كراوه".
ئاماژە بەوەشدەکەن، سێ چەکداری دیکەش لەلایەن دەزگای هەواڵگری عێراقەوە لە ڕومادی دەستگیرکراون و لە ئێستادا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.
شەوی دووشەممەی ڕابردوو بە دوو مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا نیشتەجێن، بەوهۆیەوە ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی برینداربوون.