فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە دەستگیرکردنی پێنج کەسی بە تۆمەتی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد ڕاگەیاند.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، ئێوارەی ئه‌مڕۆ ٨ی ئابی ٢٠٢٤ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" له ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی قوڵ و گوێگرتن له لێدوانی شایه‌تحاڵه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ر، پێنج كه‌س له‌وانه‌ی ده‌ستیان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د هه‌بووه ده‌ستگیركران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه به‌پێی فه‌رمانی دادوه‌ری بووه و له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دەکرێت.
شەوی دووشەممەی ڕابردوو بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکا و ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدا جێگیرن، بە دوو مووشەک بۆردومانکرا کە بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی برینداربوون.