بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ملیارێک دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشتووە.
بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بۆ ئەو پێنج ڕۆژەی کە زیادکردنەکەی تێدا کردووە، بڕی ١ ملیار و ٣٨٧ ملیۆن و ٦٣٩ هەزار و ٩٠١ دۆلاری فرۆشتووە.
هەروەها فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ١ ملیار و ٣١٦ ملیۆن و ٦٣٩ هەزار و ٩٠١ دۆلار بووە، بەڵام بڕی ٧١ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە.
بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی سێشەممە بووە کە ٢٨٣ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٨٨٠ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشیش ڕۆژی پێنج شەممە بووە کە ٢٦٩ ملیۆن و ٤٠٦ هەزار و ٢٧٣ دۆلار بووە.