ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی ٣ دۆسیەی پەیوەست بە هەرێم تاوتوێ دەکات

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تاوتوێی سێ دۆسیە دەکات و دوو لە دۆسییەکان پەیوەستن بە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ یەک شەممە ١١ی ئاب بە گوێرەی خشتەی دانیشتنەکانـی دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تاوتوێ دەکرێت، کە لەسەر هەریەك لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حکومەت و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە لەبارەی داخستنی کەمپی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان.

هاوکات هەر ئەمڕۆ دادگاکە تاوتوێی سکاڵایەكی تر دەکات، کە لەسەر سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، بابەتی سکاڵاکەش تایبەتە بە بڕیاردان بە نادەستوریبونی یاسای ڕێگریکردن و لابردنی زیادەڕۆییەکانی سەر زەوییە میرییەکان لە هەرێمی کوردستان.

سکاڵای سێیەمیش لەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق تۆمارکراوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی ماددەی ١٤ ـی یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی دەکرێت، کە تایبەتە بە دامەزراندن.



PM:12:20:11/08/2024