وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت" مانگانه له دابینكردنی پاره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بەردەوامین".
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٤ له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه"
سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لەوە دەکەن وەزارەتی دارایی پارەی کاشی لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشکردنی مووچە".
ئەوەشی خستەڕوو، دابینکردنی مووچه‌ی فەورمانبەران به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، له پێشینه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی داراییه كه مانگانه بڕی ٧ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار تەرخاندەکرێت بۆ قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینی، یارمه‌تییه‌كان، مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران.
ڕوونکردنەوەکەی دارایی عێراق لە کاتێکدایە، پێشتر مسته‌فا كه‌رعاوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا له‌باره‌ی نه‌بوونی نه‌ختینه‌یی دارایی بۆ مانگی تەموز و مانگه‌كانی دواتری ئەمساڵ ڕایگەیاندبوو کە به‌شی ژمێریاری ناتوانێت پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات