سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند"بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستوەردان دەکەن".
نووسینگەی عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی ئاب کۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەی دارایی پەرلەمان و حکومەت بە نوێنەرایەتیی وەزیرانی پلاندانان، دارایی، نەوت، کارەبا و پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ تاوتوێکردنی سیاسەتی دارایی و دراو بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکە باس لەو ئاستەنگانە کرا کە ڕووبەڕووی ڕەوشی دارایی وڵات بووەتەوە، هاوکات باس لە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی بە حکومەتی ناوەندی..
بە وتەی عەتوانی، گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنان کە حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان کردوویەتی، لەگەڵ دەستووری عێراقدا ناگونجێت و ئەمەش خاڵی ناکۆکی ئێستایە.