بە واژۆی 50 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی سوننە لەناو پەرلەمانی عێراق رێککەوتن لەسەر بەربژێرێکی نوێ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرا، بەڵام هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکردووە.
ئەمڕۆ سیشەممە ١٣ی ئاب لە ڕاگەیەنراوێکدا هێزە سوننەکان رایانگەیاند، دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ، دیالۆگ و کۆبوونەوە لەگەڵ هێزە سیاسییەکان کە نوێنەرایەتی پێکهاتەی سوننە دەکەن، رێککەوتوون لەسەر بەربژێرێکی نوێ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و کارکردن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ کردنەوەی دەرگای بەربژێرکردن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە" فراکسیۆنەکانی تەقەدوم، پارتی جەماهیری نیشتمانی، هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی، فراکسیۆنی سەدارە، پرۆژەی نیشتمانی عێراقی، فراکسیۆنی موبادەرە" واژۆی رێککەوتنەکەین کردووە، بەڵام هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکردووە.