لە چەند شارێکی عێراق پشوو ڕاگەیەندرا

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و یادی ئەربەعینەوە، لە چەند شارێکی عێراق پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا. 

پارێزگاری موسەنا، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە" بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، سبەینێ پێنج شەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەكان ڕادەگیرێت". 

هەر ئەمڕۆ دیوانی پارێزگای دیوانیە بڕیاریدا، بەهۆی یادی ئەربەعینی شیعەكانەوە، ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو دەوامی فەرمی ڕابگرێت، بێجگە لە بەشەكانی ئاسایش و تەندروستی.

پێشتریش پارێزگاری کەربەلا و نەجەف بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ ڕاگرتنی دەوامی فەرمانگەکانیان ڕاگەیاندبوو، تا هاوڵاتیان بەشداری یادی ئەربەعین بكەن.



PM:04:06:14/08/2024