بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش،کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ی ئاب ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٨ ملیۆن و ٢٨٨ هەزار و ٧٩١ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٦٤ ملیۆن و ٤٩٨ هەزار و ٧٩١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١١ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.